کوردستانی
لە کەرکوک چی دەگوزەرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنییەکان بە شاری کەرکوکدا بڵاوەپێکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات بارودۆخی کەرکوک ئاساییە و هیچ گیروگرفتێک نییە و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان کراوە.
لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لەبارەی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوکەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی لە بەغدا روویداوە و شار و شارۆچکەکانی عیراقی گرتووەتەوە و باری نائاسایی راگەیەندراوە و قەدەغەی هاتوچۆیە، هەروەها ئەم بڕیارەش شاری کەرکوکی گرتووەتەوە، چونکە کەرکوکیش لەژێر بڕیاری حکومەتی عیراقدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر داوای فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق هێزە ئەمنییەکانمانی کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە بۆ پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکانی حکومی، بارودۆخی کەرکوکیش ئاساییە و هیچ گیروگرفتێک نییە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک وتی "ئەو شوێنانەی پێویستن بۆ هاوڵاتییان کراوەن و هاتوچۆکردنیش بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاساییە و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان کراوە".
دوێنێ دووشهممه 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگهیاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی سەدر کاردانەوەی گەورەی لێکردووە و دۆخی عیراقی ئاڵۆزترکرد.
س.ر

بیروڕا