کوردستانی
مەسرور بارزانی: دۆخی عیراق پێویستیی بە چارەسەرێکی ریشەیی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی عیراقەوە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بارودۆخەی تێیکەوتووین پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئابی 2022 مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "زۆر نیگەرانم لە گەڕێکی دیکەی توندوتیژییەکان لە عیراق پەیوەندیم بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە کردووە بۆ دەربڕینی ئامادەیی هەرێمی کوردستان لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ عیراق".
ئاماژەی بەوەکردووە "ئێستا کاتی گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانەیە، سەبارەت بەو کێشە قووڵانەی رووبەڕووی عیراق بوونەتەوە، پێویستە هەموومان ئەو بوێرییەمان تێدابێت کە دان بە جیاوازییەکانی یەکتردا بنێین. ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووین پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەییە".
س.ر

بیروڕا