کوردستانی
بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی 2022 لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و لە ماوەی 22 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 1ی ئەیلولی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە".
هەروەها بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 31ی ئابی 2022 مووچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.
س.ر

بیروڕا