کوردستانی

حکومەت ئاسانکارییەکی دیکە بۆ تاپۆکردنی خانوە زیادەڕۆکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت ئاسانکارییەکی دیکە بۆ تاپۆکردنی خانوە زیادەڕۆکان دەکات
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێک ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر خانویەکى زیادەڕۆ کە پارەى تاپۆکردنى لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت بە چوار قیست وەربگیرێت.  
  
بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زیادەرۆکان لە پارێزگاى هەولێر، سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەى خانووی زێدەرۆیان هەیە تا  رێکەوتی 9-9-2022 کاتژمێر 5:00 ئیوارە دەتوانن داواکارى بۆ تاپۆکردنى پێشکەش بکەن.  
  
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیداوە بۆ هەر خانویەک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 هەزار خانوی زیادەڕۆ هەیە، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاپۆدەکرێن و بڕی پارەی وەگیراو بۆ هەرمەترێک لەنێوان حەوت هەزار دینار بۆ 30 هەزار دینار دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan