کوردستانی

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی دیاریکرا
مەودا میدیا-

لێژنەی وزه‌ و سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونی نەوتی ماڵان ئەوەیە، نەوتی سپی و پاشماوەی رۆنی ئۆتۆمبێل و چەند مادەیەكی دیکە تێكەڵ دەكرێت و گازی لێ دروستدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا لێژنەی وزه‌ و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی کوردستان هۆکاری گرانبوونی نەوتی سپی ئاشکرادەکات و دەڵێت "نەوتی سپی و پاشماوەی رۆنی ئۆتۆمبێل و چەند مادەیەكی دیکە تێكەڵ دەكرێت و گازی لێ دروستدەکرێت".

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە " لێژنەكە داوا دەكات هەناردەی گازوایل رابگیرێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش بە لێژنەكەیان راگەیاندووە كە ئاگاداری ئەو هەناردەیە نین و مۆڵەتیان پێنەداون".

 هه‌روه‌ها لیژنەکە داوای كردووە "سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكات بەمەبەستی دابینكردنی بڕی پێویست لە نەوتی سپی و غازی ماڵان بۆ هاوڵاتییان، بەپشت بەستن بەو بڕە غازە كه‌مه‌ى كه‌ ئێستا دابەشدەكرێت و لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا خواست لەسەر غاز زیاد دەبێت و بەمەش دووباره‌ قەیران دروست دەبێت".

هەر لەسەر ئەمە لێژنەكە دوو پێشنیازی بۆ حكومەت كردووە، یەكەم پشكی بەشە غازی ماڵان زیاد بكرێت، دووەمیش كۆی بەرهەم بكرێتە كۆبۆن، بۆئەوەی دڵنیابن كه‌ ئەم رێژەیە دەگاتە ماڵان یان نانەواخانەكان.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan