کوردستانی

لە سلێمانی فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022  پێویستی بە 26 وانەبێژی پەروەردەی تایبەت هەیە کە دەرچووی پەروەردەی بنەڕەتی  بەشی پەروەردەی تایبەت بن.  
  
بەپێی ئاگادارییەکى بەڕێوەەبەرایەتییەکە کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، فۆرمی ئەم وانەبێژانە لەبەرواری 2022/8/31 و 2022/9/1 دابەشدەکرێت و دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان 2022/9/3 .  
  
ئاماژەی بەوەشداوە "پێوەرەکان بریتین لە ( ساڵی دەرچوون لەزانکۆ، کۆنمرەی دەرچونی لە زانکۆ، ئەزمون و شارەزایی، شوێنی جوگرافی و باری خێزانی)".

باسی لەوەشکردووە "مەرجە  ئەم پێداویستیانە لەگەڵ گێڕانەوەی فۆڕمەکەدا هاوپێچ بن و بەگەڕێنرێتەوە  بۆ هۆبەی خۆیەتی و میلاک  (پشتگیری بڕوانامە بە کۆنمرەوە، کارتی زانیاری یان پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون و کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسێتی (تەسکەرە)".
  
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەم فۆرمانە تەنها بەو کەسانە دەدرێت کە شوێنی نیشتەجێبونیان دەکەوێتە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات".  

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan