کوردستانی
ئومێد پاڵانی: کەس لەخۆم بەشیاوتر نازانم بۆ سەرۆک کۆماری عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئومێد پاڵانی، کاندیی سەرۆک کۆماری عیراق دەڵێت "ئەوەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا و موقتەدا سەدر ئەنجامی دا سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە رێبەری رەوتی سەدر ژمارەیەکی قورسە و بڕیاری ئاشتی و جەنگی بەدەستە".
سەبارەت بە رووداوەکانی 24 کاتژمێری رابردوو ئومێد پاڵانی، کاندیدی سەرۆک کۆماری عیراق تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە بە داخەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو روویاندا، دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراقی خستە دواوە، ئەوەی کە موقتەدا سەدر دەیکات سەلماندنی بوونی خۆیەتی، کە لە عیراق ئێستا بووەتە ژمارەیەکی قورس، و شەقامی عیراقی بە دەستەوەیە بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەستە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشنیازدەکەم پەرلەمانی عیراق هەڵوەشێننەوە و بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدەن، چونکە ناکرێت بەبێ بوونی تەیاری سەدری حکومەت پێکبهێنرێت و تەیاری سەدری لە دەرەوەی حکومەت بێت".
سەبارەت بە دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەی رایگەیاند "لە ئەگەری هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دووبارە وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ خۆم کاندید دەکەمەوە بۆ سەرۆک کۆماری عیراق ".
جەختیشیکردەوە "من لەو رۆژەوەی ناوی خۆم تۆمار کردووە بۆ سەرۆک کۆماری عیراق، بە هیوا و ئومێدەوە خۆم کاندیدکردووە، تاوەکو ئێستا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆم لە هیچ کاندیدێکی سەرۆک کۆمار بە کەمتر نابینم بۆ دەرچوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەر بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژانی داهاتووشدا سەردانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، نوێنەریەتییە جیهانییەکان و باڵیۆزخانە و کونسڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەم".
ر. ئ

بیروڕا