کوردستانی
هۆشداریی لە خراپی دۆخی تەندروستیی زیندانیانی بادینان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، هەرچەندە هەندێک لە سزادراوانی بادینان ئازادبوونی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی حزبی لە کاری دادگەکان و بە سیاسیکردنی دۆسییەکە، ئەو سزادراوانە ئازاد ناکرێن، هۆشداریشدەدات لە "خراپی دۆخی تەندروستی بەشێک لە سزادراوان".
شۆڕش لەک، ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا راگەیاند "هەرچەندە هەندێک لە سزادراوانی بادینان ئازادبوونی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی حزبی لە کاری دادگەکان و بە سیاسیکردنی دۆسییەکە، ئەو سزادراوانە ئازاد ناکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی تەندرستی بەشێک لە سزادراوان زۆر خراپە و یەکێک لە ئەوان گورچیلەی زۆر خراپە، یەکێکی دیکە تەندروستیی چاوی تێکچووە، ئەمجەد رێکانی-ش تووشی ڤایرۆسی جگەربووە".
ئاشکراشیکرد "بەهۆی ئەوەی گوهدار زێباری قسەی لەگەڵ خانەوادەکەی کردووە و باسی دۆخی تەندروستی خۆیانی بۆ کردوون، دورخراوەتەوە و لە بەندکراوەکانی دیکە جیاکراوەتەوە".
ر. ئ

بیروڕا