کوردستانی

لەبارەی نرخ و جۆری ئاردەوە روونکردەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نرخ و جۆری ئاردەوە روونکردەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا نرخی ئارد بە 46 هەزار بۆ 46 هەزار و 500 دینارە، ئاماژە بەوەشدەکات ئاردی ناوخۆی ئەمساڵ جۆرەکەی زۆرباشە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەبارەی نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی ئارد بە 46 هەزار بۆ 46 هەزار و 500 دینارە، ئەمەش لەکاتێکدایە جاران نرخی یەک فەردە ئارد 51 هەزار دیناربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بازاڕەکاندا سێ جۆر ئاردمان هەیە ئاردی تورکی و رووسی و بایەعی، نرخی ئاردی تورکی زیاترە لە دوو جۆرەکەی دیکەی ئارد و نرخی ئەو بەشە ئاردەشی مانگانە دابەشدەکرێت لە ئاردی رووسی و تورکی هەرزانترە کە نرخی فەردەیەک 28 هەزار دینارە".

لەبارەی باشی ئاردی ناوخۆ بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی "جۆری ئاردی ئەمساڵ زۆرباشە، ئێمە لیژنەیەکمان هەیە کە سەردانی ئاشەکانی کردووە و ئەو ئاردەمان کردووە بە نان کە هاڕاوە جۆرەکەی زۆرباشبووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan