کوردستانی
تێچووی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیکترۆنی چەندە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداهات و بووە ئەلیکترۆنی و وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی نرخی نوێکردنەوە و گۆڕینی مۆڵەت بۆ ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدات.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەگەر شۆفێرێک مۆڵەتەکەی بەسەر چووبێت مامەڵەی مۆڵەتە نوێکە واتە مۆڵەتی ئەلیکترۆنی 65 هەزار دیناری تێدەچێت".
لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی بە ویستی خۆیان مۆڵەتەکەیان دەگۆڕن وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی "هەر شۆفێرێک مۆڵەتەکەی کاتی بەسەرچوونی مابێت و بە خواستی خۆی بیەوێت مۆڵەتەکەی بکاتە ئەلیکترۆنی ئەوا تێچووەکەی 115 هەزار دینار دەبێت".
س.ر

بیروڕا