کوردستانی
ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئامێرێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەرانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە چوار هەزار جیابوونەوە تۆمارکراوە کە ژنانی خوار 15 ساڵبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئابی 2022 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند "لە ساڵی 2020دا هەزار و 498 حاڵەت تۆمارکراوە، لەکاتێکدا ژمارەکە لە ساڵی 2021دا بۆ دوو هەزار و 594 حاڵەت زیادیکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە كۆی 16 پارێزگا كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەژماركراوە، موسڵ لە پلەی یەكەمدایە، بە 1155 حاڵەتی جیابوونەوە، بەو پێیەی لە ساڵی 2020دا 442 ژن لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە، هەروەها ئەم رێژەیە لە ساڵی 2021دا دوو هێندە زیادیكردووە تا گەیشتووەتە 713 حاڵەتی جیابوونەوە".
وەک لە راپۆرتەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری خراوەتەڕوو "لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا چوار هەزار و 92 حاڵەتی جیابوونەوەی ژنانی خوار تەمەن 15 ساڵ تۆمارکراوە، دادوەرانیش هاوسەرگیری پێشوەختە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوە دادەنێن".
س.ر

بیروڕا