کوردستانی
دوو پێشنیازی نوێ بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و غازی ماڵان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و کەمی غازی ماڵان دەکات و داوادەکات حکومەت بڕی پێویست لە نەوتی سپی و غازی ماڵان بۆ ھاوڵاتییان دابینبکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئابی 2022 لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم دابەشکردنی نەوتی سپی و کەمی غاز.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکەن و داوایانکرد سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز بکات بەمەبەستی دابینکردنی بڕی پێویست لە نەوتی سپی و غازی ماڵان.
ھاوکات لیژنەکە دوو پێشنیازی بۆ حکومەت کردووە، کە پشکی بەشە غازی ماڵان زیادبکرێت، ھەروەھا کۆی بەرھەم بکرێتە کۆبۆن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ئەو رێژەیە دەگاتە ماڵان یان نانەواخانەکان.
سەبارەت بە نەوتی سپییش، لیژنەکە داوادەکات حکومەت بڕیار و پلانی ھەبێت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، داواشدەکەن ھەناردەی گازوایل رابگیرێت، لەکاتێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە لیژنەکەیان راگەیاندووە ئاگاداری ئەو ھەناردەیە نین و مۆڵەتیان پێنەداون.
س.ر

بیروڕا