کوردستانی

سلێمانی؛ دوو کەس بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو کەس بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباری دیکەی گروپی تێرۆرستانی داعش لە قەزای بازیان ئاشکراکران و دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات "پاش بڵاوبونەوەی وێنەو دروشمی داعش لەئاکاونتی تایبەتی (ھ. م. ع) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، کە دانیشتووی قەزای بازیانە، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (د. ف. ک) لەسەر وێنە و پۆستەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەکه.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چاوی هێزەکانمان کەوتە سەر وێنە و بابەتەکە، تیمە تایبەتەکانمان راسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران و دستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبونی تێرۆرستان و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، پاش بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران لە (27/8/2022) بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (دوو)ی تێرۆر لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران و راپێچی بەردەم یاسا و لێکۆڵینەوە کران.

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە چاومان لەسەر هەموو ئەو گروپ و تۆمەتبارانە دەبێت کە چاویان بە ئازادی، ئارامی و سەروەری یاسادا هەڵنایا و بەزووترین کات  دەستگیردەکرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan