کوردستانی

کاتی دابەشکردنی سەبەتەخۆراکی مانگی حەوت دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی سەبەتەخۆراکی مانگی حەوت دیاریکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كۆتایی هات، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی سەبەتەی حەوتەم.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی 8ی 2022 كۆتایی هات بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان سەبەتەی شەشەم، كە لەسەر لیستی بریكاری مانگی حەوتی 2022 كە بابەتە خۆراكەكان بۆ هەر نەفەرێك بەم شێوەی خوارەوە بوو.

1- شــەکـر یەک کیلۆگرام.
2- رۆنی زەیـت یەک لیتر .
3 - بـرنـج سێ کیلۆگرام.
4 - دۆشاوی تەماتە یەک قوتوی 400 غرام. 
5 - فاسۆلیا یان نیسک  نیو کیلۆگرام. 
6 - لەتکە نـــۆک نیو کیلۆگرام.

ئاشكراشیكردووە، كە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی سەبەتەی حەوتەم لە سەر لیستی بریكاری مانگی هەشتی 2022.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan