کوردستانی
ئێران بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک 100 هەزار هاوڵاتی قەڵادزێ بێ ئاو دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین رایگەیاند، ئێران لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاوی زێی بچووکی گرتووەوەتەوە کە ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 90% دانیشتوانی قەزای قەڵادزێی لەسەرە، وتیشی "یەک چارسەر هەیە بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو گرفتە، ئەویش دروستکردنی بەنداوی دێڵگەیە کە چەند ساڵێکە بڕیاری دروستکردنی دەرچووە".

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پێنجشەممەی رابردووەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی گلدانەی ئاوەوە لە بەنداوی سەردەشت، ئاوی سەرچاوەی زێی بچووکی گرتووەتەوە کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 90 هەزار هاوڵاتی قەڵادزێیە، لە کاتی گلدانەوەی ئاوەکەوە رۆژانە کاریگەرییەکانی زۆر زیاتر دەردەکەون و ئەمڕۆ زۆر زۆر خراپ بوو، ئاوەکە بەتەواویی کەمبوونەوەی پێوە دیار بوو".
"بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە 24 کاتژمێری رابردوو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین لە ئەرکدان بۆ ئەوەی ئاوەکە بەشێوەیەک دابەشبکەن کە بەشی دانیشتوانی سنوورەکە بکات" بەڕێوەبەری ئاوی راپەرێن وای وت، داواش لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات ئاو بەفیڕۆنەدەن و باخچەی پێ ئاوندەن.
هاوکات لەبارەی هەوڵەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ بەردانەوەی ئاوەکە، سەلام عومەر دەڵێت "بەرپرسانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، ئەوان ناتوانن هیچ بڕیارێک لەسەر بەنداوەکە بدەن و راستەوخۆ پەیوەستە بە تارانەوە هەیە"، دەشڵیت "ناشتوانین خۆمان لەگەڵ گرتنەوەکان بگونجێنین چونکە نازانین بەرنامەی ئەوان چۆنە"، وتیشی "ئەم گرفتە لە 2017ەوە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە تاکە رێگە دروست کردنی پرۆژەی بەنداوی دێڵگەیە کە چەند ساڵێکە پرۆژەکە دەرچووە و تائێستا دروستنەکراوە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا