کوردستانی
لە گەڕەکێکی سلێمانی برایەک خوشکەکەی دەکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتبوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، لە بەرواری 12ی 8ی 2022، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لە بوونی تەرمێك بەناوی (ك. م. پ لەدایكبووی 1993) لە پزیشكی دادوەری سلێمانی، وتەی كەسوكاری وەرگیراو رایانگەیاند كە لە نهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گومان لە رووداوەكە لای ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دروستبوو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرەنجام دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق. م. پ لەدایكبووی 1994) بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بەپارچە ئاسنێک لێی دراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە ماڵەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تاوانبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


