کوردستانی

داوادەکرێت زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازیی سلێمانی بگوازرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوادەکرێت زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازیی سلێمانی بگوازرێنەوە
مەودا میدیا-

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە داوای گواستنەوەی زیندانییەکان لەپێناو پاراستنی مافەکانیانە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا کە تیمی پارێزەرانی ئەو زیندانییانە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و رای گشتییان کردووە ئاشکرایان کردووە "لەناو چاکسازیی گەورانی ھەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتووەکانی دیکە بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستییان و وەکو پرسێکی مرۆڤایەتی داواکارین زیندانییانی بادینان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بۆ پاراستنی مافەکانیان رەوانەی چاکسازیی سلێمانی بکرێن".

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، رێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان و وەک پرسێکی یاسایی و بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

تیمی پارێزەران چەند خاڵێکیان خستووەتەڕوو کە بریتیین لە:

یەکەم: پێویستە رێکارە ئیدارییەکان بۆ گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی بکرێت، کە داواکەیان پێشکەشی بەرێوەبەرایەتیی چاکسازیی ھەولێر کردووە، ئەمەش مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە.

دووەم: بە حوکمی ئەوەی ئەو لایەنە سیاسیەی لەپشت سزادانی زیندانیانی بادینانە لە ھەولێر بەسەر ھەموو دامەزراوەیەکدا زاڵە، دەیان جار ئەو گیراوانە سزادراون، بێ بەشکراون لە چەندین مافی سەرەتاییان.

سێییەم: بە بیانوی جیاواز و نا مەنتقی رێگێری لە پارێزەران و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوەی دیکە دەکرێت سەردانی سزادراوانی بادینان بکەن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan