کوردستانی
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ئاب دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی ئاب (65) دینار دەبێت، بەوپێیەش نرخی هەر ئەمپێرێک لە شاری سلێمانی و دەوورووبەری لە نێوان (18) هەزار بۆ (19) هەزار و (750) دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ش 24 كاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (65) دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، كه به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (280) بۆ (300) كاتژمێڕ كاریان كردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (18) هه‌زار بۆ (19) هه‌زار و (750) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئەیلول، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن، لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا