کوردستانی
لە هەولێر چوار ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان هەمان ژمارەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وێنەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە کە هەمان ژمارەی تابلۆیان هەیە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێرن، دەشڵێت "بە چ یاسایەک رێگە بەوەدراوە؟".
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر کە وێنەکانیان خۆم تۆمارمکردووە، تابلۆکانیان هەمان ژمارەبووە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بوون".

دابان محەمەد ئاماژە بەوەشدەکات "بەپێی یاسا نابێت هیچ دوو ئۆتۆمبێلێک هەمان ژمارەیان هەبێت نازانم ئەوە بە چ یاسایەک رێگە پێدراوە".
راشیدەگەیەنێت "لە شەش ئۆتۆمبێل چواریان یەک ژمارەیان پێوەیە، رۆژ تا ئێوارە بە کامێرای تەلەڤیزیۆنی و مەفرەزەی ھاتوچۆوە، خەریکی رێکاری یاسایین بەرانبەر بە خەڵک و سزایان دەدەن ئەی ئەم ئۆتۆمبێلانە چین؟"، داواش لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دەکات لەوبارەیەوە روونکردنەوە بدەن.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا