کوردستانی

قەڵادزێ؛ کەسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەڵادزێ؛ کەسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرانبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کچێک بەناوی (ن. ح)، لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردووە و بەپێی وتەی سکاڵاکەرەکە تۆمەتبارەکە وێنەی نەشیاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و لەبەرانبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا وێنەکانی سڕیوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە کە ناوی (هـ . ع)ـە دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا کە لە کچەکەی وەرگرتبوو، ئێستا تۆمەتبارەکە بە پێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan