کوردستانی
ئامارێکی مەترسیداری تووندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان لە هەرێم ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 233 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان تۆمارکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات تووندوتیژییەکان بەرانبەر بە پیاوان زیادیکردووە.
بورھان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراوە لە یەکێتیی پیاوان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 233 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان تۆمارکراوە، هەروەها 21 پیاویش خۆیان کوشتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ساڵی 2012ەوە ئامارەکانی تووندوتیژیی دژی پیاوان بەراورد بە ژنان زۆر زیاترە، بەڵام بەراورد بە ساڵی پار، ئەمساڵ ژمارەی تووندوتیژی دژی پیاوان بەرزبووەتەوە".
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان وتی "هۆکارەکانی زیادبوونی تووندوتیژی بۆ لایەنی ئابووری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەداخولکردنی ماڵی کەسوکاری ژن و پیاو لە نێوان ژن و مێردا، هەروەها چەندین هۆکاری دیکەش هەیە کە بوونەتە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان".
س،ر

بیروڕا