کوردستانی
ژمارەیەک بەنزینخانە سزادران و داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاشکرایکرد کە بەهۆی سەرپێچییەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا 12 بەنزینخانە سزادراون و سێ بەنزینخانەی دیکەش داخراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند "لەدرێژەی بەدواداچوونەکان بۆ کوالێتی و جۆری بەنزین لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەی یەك هەفتەدا 12 بەنزینخانە سزادران و سێ بەنزینخانەش داخران بەهۆی خراپی جۆری ئەو بەنزینەی بە هاوڵاتییانیان فرۆشتووە".
جێگەی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا لە شاری هەولێر لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی قایمقامییەتی هەولێرەوە ژمارەیەک بەنزینخانە سزادراون و داخراون.
س.ر

بیروڕا