کوردستانی

دەستگیرکردنی تیرۆریستێک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی تیرۆریستێک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی سەربەگروپی تێرۆریستی (داعش) دەستگیرکرا کە چەند گرتە ڤیدیۆییەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆی لەلایەن تۆمەتبار (م ،ع ،ع) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک کە تیادا دروشم و پەیامی گروپی تێرۆریستانی داعش و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی تێدا بڵاوکردووەتەوە، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەوبارەیەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری ورد کرد".

ئەوەش هاتووە "پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 2ی بەرەنگارەبونەوەی تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە (27/8/2022)دا له قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو چەندین گرتەی ڤیدۆیتر لەناو مۆبایلەکەیدا دەستیبەسەردا گیرا لەبەر هەستیاری دۆسێکەو رەوتی لێکۆڵینەوە گرتە ڤیدۆییەکانی دیکە بڵاوناکەینەوەو پارێزراون".

باس لەوەشکراوە "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامدەبێت بۆ قەڵاچۆکردن و دەستگیرکردن و بنبڕکرندی تێرۆرو تێرۆریستان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan