کوردستانی
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان دەستیان بەسەر یەک ملیۆن و 84 هەزار و 764 تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد سزاى بوونى مادە و کەرەستەى ماوەبەسەرچوو لە 50 هەزار دینارەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار دەستپێدەکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە"لیژنەکانی چاودێری ڕۆژانە بە پێی پلانەکانیان سەردانی ناوچە رێگەپێدراوەکان دەکەن و لە رووى کوالیتی و بەسەرچوون و کەرەستەی بەرهەمهێنانى کاڵاکانەوە چاودێریی بازاڕ و مارکێت و دووکانەکان دەکەن، و ئەگەر مادە و کەرەستەیەکى ماوە بەسەرچو بدۆزرێنەوە، راستەوخۆ دەستى بەسەردا دەگرن و پسوڵەی ماوەبەسەرچون دەدرێتە خاوەنەکانیان و کەلوپەلەکەشیان دەبرێتە بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانى تا دواتر لە رێگەى لیژنەى تایبەتەوە کە لە نوێنەرى قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیى چاودێرى و ئاسایش پێک دێت، لە شوێنى تایبەت و دیاریکراو بسوتێنرێت یا بکرێتە ژێر خۆڵەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان 38 هەزار و 109 جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کردووە و یەک هەزار و 650حاڵەتى سەرپێچیان تۆمار کردوە و دەستیان بەسەر یەک ملیۆن و 84 هەزار و 764 تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانى لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەردوو ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان و سۆران هەیە، بەپێى ڕێنماییەکان، سزاى بوونى مادە و کەرەستەى ماوەبەسەرچوو لە 50 هەزار دینارەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار دەستپێدەکات، بەڕێوەبەرایەتیەکان دەسەڵاتى سزادانى تا سێ ملیۆن دینار و داخستنى دوکان و مارکێتەکانیان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ هەیە، بەڵام سزاى لە سێ ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن و داخستنى بۆ ماوەى 10 رۆژ لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرى گشتییە و لەوە زیاتر لە دەسەڵاتی وەزیر دایە، یا رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە".
نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت "لە سنووری پارێزگای هەولێر نۆ هەزار و 723 جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە، 507 حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر 166 هەزار و 229 تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە، لەپارێزگای سلێمانی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 11هەزار و 520 جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و850 سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر 804هەزار و 95 تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە، لە پارێزگای دهۆکیش،لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ نۆ هەزار و 615 سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و 152 سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر 88 هەزار و هەشت تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوەو هاوکات لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ حەوت هەزار و 251 سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و 141 سەرپێچی تۆمارکراون و دەست بەسەر 26 هەزار و 432 تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە".
س.ر

بیروڕا