کوردستانی
کەشوهەوا فێنک دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری بڵاوکردووەتەوە و پێشبینیکردووە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکەن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوو رۆژەی داھاتوو گەرمترین ماوەی گەرمای ئەم مانگە دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا پێشبینی ناکەین جارێکی دیکە بەم شێوەیە پلەکانی گەرما لەماوەکانی داھاتوودا بەرزببنەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات "لە رۆژی دووشەممەوە 5-9-2022 بە گشتی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و کاریگەری ئەو سیستمە بەرزە پەستانەی لەسەر ناوچەکانمانە لاواز دەبێت و دەکشێتەوە".
س.ر

بیروڕا