کوردستانی
راپەرین؛ لە دوو رووداوی جیادا سێ کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا لە شارۆچکەی سەرکەپکانی سنووری قەزای رانیە سێ کەس برینداربوون.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا لە شارۆچکەی سەرکەپکانی سنووری قەزای رانیە سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان لە رووداوێکی شەڕکردن لە گوندی دەڵاڵان ئاگادارکرانەوە کە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە، دەستبەجێ هێزەکانیان بە هاوبەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس بە ناوەکانی (ئ.م.م) و (ن.ع.م) لە رەگەزی نێر برینداربوون، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام درا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سووکە.
سەبارەت بە رووداوی دووەم باس لەوەکراوە، لەلایەن نەخۆشخانەی گشتیی رانیە ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی بریندارێک بەناوی (هـ.ع.ع) کە بەوتەی بریندارەکە لە گوندی نۆرەی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لەلایەن دوو کەسەوە بە ناوەکانی (س.د.ح) و (س.د.ح) کە برای یەکدین هێرشی کراوەتەسەر و برینداریان کردووە.
ر. ئ
بیروڕا


