کوردستانی

لە شەڕی نێوان ژمارەیەک کۆچبەری کورد و سودانی نۆ کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەڕی نێوان ژمارەیەک کۆچبەری کورد و سودانی نۆ کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی (لۆن پلاگ)  لە نزیک دەنکیرکی لە باکووری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕی نێوان چەند کۆچبەرێکی کورد و سودانی نۆ کۆچبەر برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوەدەکات، رۆژی پێنجشەمە یەکی ئەیلول، لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی (لۆن پلاگ)  لە نزیک دەنکیرکی لە باکووری وڵاتی فەرەنسا، بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەنێوان کۆچبەرەکاندا نۆ کەس برینداردەبن کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە، و بەپێی وتەی شایتحاڵەکان چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردووەتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردووە، بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتۆتەوە، تا ئێستاس هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دیار نییە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە  کەمپی  شارۆچکەی (لۆن پلاگ) کەنزیک 400 بۆ 500  کۆچبەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن کە هاوڵاتی  ئەفغانی, ئێرانی, سودانی, ئەڵبان و عیراقی تێدایە کە زیاتر لە 70% کۆچبەری کورد و عیراقییه لەو کەمپە نیشتەجێن، کە ئێستا بە هۆی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە ئەو کەمپە چۆڵکراوە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ کەمپێکی دیکە.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، رووداوەکانی ئەم دوایانەی کەمپەکان ترسێنەرن و روو لە زیادبوون دەکات ئەمەش دەگەڕێەتەوە بۆ خراپی باری گوزەرانی کۆچبەرەکان نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەکان، کە لە چەند هەفتەی پێشوو چەند گەنجێک لە نزیک کەناڵی بۆربۆرگ لەکاتی مەلە کردندا خنکاون بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجا و بۆ گەرماوکردن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan