کوردستانی
حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی پارەی ئەم توێژەی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەی هەرێمی كوردستان لە سبەینێوە دەست بە خەرجکردنی دەرماڵە و كرێی خوێندن و كرێی هاتوچۆی قوتابییانی زیندانیی سیاسی و كوڕ و كچی زیندانییانی سیاسی بکات.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو زیندانییە سیاسییانەی، یان كوڕ و كچانی زیندانیی سیاسی كە بەهۆی قەیرانی دارایی ساڵانی پێشوو دەرماڵە و پارەی خوێندنیان بۆ خەرجنەكراوە، دوای رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی پارەكەی خەرجكردووە كە بۆ سێ ساڵی 2016 بۆ 2019یە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناوی ئەو کەسانەی کە هاتووەتەوە دەتوانن لە سبەینێ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 تاوەکو 15ی ئەیلولی 2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن و پارەی خۆیان وەربگرن".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان به مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی بۆ سێ ساڵ رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن و 472 هەزار دینار داوە.
س.ر

بیروڕا