کوردستانی
مەودا میدیا وردەکاری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربوو.
محەممهد سەمعان، وتەبێژی بهرهی تورکمانی عیراقی لە لیدوانێکدا بۆ مەودا میدیا وتی "ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی کادرێکمان لکێندراوە و لەناو نووسینگەی سلێـانی لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی تەقیوەتەوە لەئەنجامدا کادرەکەمان بە سەختی برینداربووە و هەردوو قاچی لەدەستداوە".
وتەبێژی بەرەی تورکمانی ئەوەشی خستەڕوو "کە پیشتر نامەی هەڕەشەمان لەلایەن پەکەکەوە بۆ هاتووە، وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش پێشتر ئاگاداری کردووینەتەوە لەو هەڕەشانە".
هەروەها بەرەی تورکمانی عیراقی دوای رووداوەکە لە راگەیەندراوێکدا داوای پاراستنی گیانی ئەندامان و بارەگاکانی بەرەی تورکمانی دەکات لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی.
جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەکانی رابردوودا لە شاری دهۆک و قەزای کفری بە هەمان شێوە هێرشکراوەتەسەر بارەگاکانیان و ئەندامەکانیان کراونەتە ئامانج و بوونەتە قوربانی.
س.ر

بیروڕا