کوردستانی
واده‌ی كۆتایهاتنی شه‌پۆلی گه‌رما راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینیكردووه له سبه‌ینێوه شه‌پۆلی گه‌رما له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان دوو تا سێ پله دابەزێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2022 ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگەیاند "به‌پێی پێشبینیه كه‌شناسییه‌كان سبه‌ینێ كۆتا رۆژی ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رما چڕه‌یه كه روویكردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان دوو تا سێ پله كه‌مده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت ناوچه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، هاوكاتیش ده‌بێته كۆتا شه‌پۆلی گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد "سبه‌ینێ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له پارێزگای سلێمانی به‌رزترین پله 42 و نزمترین پله 26، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رزترین پله 45 و نزمترین پله 28و له سنووری پارێزگای دهۆك به‌رزترین پله 43 و نزمترین پله 28و له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌رزترین پله 43 و نزمترین پله‌ش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت".
هاوكات به‌پێی شوێنی جوگرافیای هه‌رێمی كورستان له 21ی ئه‌م مانگه‌وه وه‌رزی هاوین كۆتاییدێت و وه‌رزی پایز ده‌ستپێده‌كات.
س.ر

بیروڕا