کوردستانی
وەزیری دارایی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی بازرگانان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بازرگان و پیشەسازانی سنووری پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی تایبەت پێكدەھێنێت.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێم، لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانان و پیشەوەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی كۆبووەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بازرگان و پیشەسازان ئەو توێژەن كە پێویستە ماندوو بون و ھەوڵەكانیان بۆ بوژاندنەوەی ڕەوت و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان بەڕێزەوە خەمڵاندنی بۆ بكرێت و وەك وەزارەتی ھەموو ھەوڵێك دەدەین سەرجەم لەمپەر و گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە نەھڵێن و بە جۆرێك رێكخستنەوە بۆ شێوازی باجی سەر بازرگانان بكرێت سوودی گشتی لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەكانەوە تێیدا جێگیربكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی بڕیاریدا لیژنەیەكی تایبەت كە وەك ھێڵی گەرمی نێوان بازرگانان و وەزارەت پێكبهێندرێت و نوێنەری ھەریەك لە ژووری بازرگانی و پیشەساز و بازرگانانی تێدابێت".
س.ر
بیروڕا