کوردستانی

کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر زیادیکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر زیادیکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، ئاماژە بەوەشکراوە سەرەتا ئەو كەسانە بەڕێ دەكەن، كە مۆڵەتیان بەسەرچووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "بڕیارمانداوە دەوامی بەشی مۆڵەت تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەرێژبکەینەوە، سەرەتا ئەو كەسانە بەڕێ دەكەن، كە مۆڵەتیان بەسەرچووە یان هەفتەیەك تا 10 رۆژیان ماوە بەسەر بچێت".

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی رێنمایی نوێی مۆڵەت، ئەوانەیشی شەش مانگیان ماوە، دەتوانن مۆڵەتەكیان بۆ نوێ بكرێتەوە، لە بەرنامەماندایە وەك بەشی تابلۆكان دەوامی بەشی مۆڵەتی شۆفێرییش تاوەكو كاژێر 6:00ی ئێوارە درێژبكەینەوە, بۆئەوەی بتوانین زۆرترین هاوڵاتیی بەڕێبكەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan