کوردستانی
تەرمی پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێکی پیاوێکی خانەنشین لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 تەرمی پیاوێک لە گەڕەکی حەدید و خەشەب دۆزراوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانی بەڵگە و تاوان لەشوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە خۆکوژی بووە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پیاوەکە تەمەنی 58 ساڵ بووە و گولـلەی دەمانچە بە جەستەیەوە هەیە، چەند رۆژێک پێش ئێستاش لەلای دراوسێکانی باسی ئەوەی کردووە ناتوانێت کرێی خانوو بدات.
س.ر

بیروڕا