کوردستانی
زانکۆی سلێمانی بە میکانزمێکی نوێ بەشە ناوخۆییەکان دابەشدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
بەرپرسی بەشە ناوخۆیی کوڕان رایدەگەیەنێت بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکی دەوام لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی بەشەناوخۆیی دەکەن، ئاماژەئ بەوەشکرد ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بە میکانیزمێکی نوێ بەشە ناوخۆییەکان دابەشدەکەین.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 هاوکار دەروون، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان لە زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی لە 10ی ئەم مانگەدا دەوامی فەرمی زانکۆی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێدەکات لەم هەفتەیەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی هەردوو بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆکە بۆ تەواوی بەشەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەپێی میکانیزمێکی تازە جگە لە قۆناغی چوار هەمان ژووری ساڵی رابردوو دەردێتەوە بە قۆناغەکانی یەک، دوو، سێ و تەنها یەک وێنەش لە خوێندکار داوادەکرێت بۆ ئەوەی ژوورەکەی خۆی وەربگرێتەوە و ئەو ژوورانەشی بۆشاییان تێدا دروست دەبێت پڕدەکرێنەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو مەرجی سەرەکی بۆ پێدانی بەشە ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هەبوونی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بوو، بەڵام ئەم ساڵ ئەو مەرجە لە رێنماییەکاندا نییە.
س.ر

بیروڕا