کوردستانی
محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئومێدی بەدیهێنانی ئارامیت لێدەکەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و رایگەیاند "پیۆرزباییەکی گەرمت بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڕاستە دەکەم، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەت بۆ بەدیهێنانی ئارامی خۆشگەزەرانی بۆ کوردستان و عیراق".
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت لە کۆبوونەوەی رۆژی 28ی تەمووزی 2022 بەدەنگی 89 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی کۆتایی بە سیستمی هاوسەرۆکی هات گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا.
س.ر

بیروڕا