کوردستانی
قوباد تاڵەبانی ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم بڕیارە سبەی سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پرۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەمو مامەڵە داراییەکان کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "سبەینێ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پرۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەمو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەمو ئەو پڕۆژەو کارانەی پەکخراون و جێبەجێنەکراون و بۆتە ھۆی وەستانی جوڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکراوە "لەو کۆبوونەوە گرنگەدا قوباد تاڵەبانی لەنزیکەوە پرۆژە بە پرۆژە، بڕیار بە بڕیار کە دراون لەو بوارنەدا و پەکخراون و نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەیان پرۆژەن، بەدواداچونیان بۆ دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکان مامەڵەکانیان جێبەجێبکرێن و پڕۆژەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاشکراشیکردووە "ئەم ھەنگاوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەپێناوی نەھێشتنی رۆتین، گەندەڵی، بەرتیل و رەشوە، رێگریکردن لەسەرانە وەرگرتن و پشکپشکێنەیە لە وەرگرتنی پڕۆژەکاندا تا ئەو دەستانەش ئاشکرابکرێن کە لەپشت پەکخستنیانەوە بوون و ھۆکاربوون بۆ سستکردنی بازاڕ و کاروکاسبی بازرگانان تا رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بەرانبەریان".
ئەوەش روونکراوەتەوە "ئەم بڕیارە لەدوای چەندین کۆبوونەوە ھاتووە لەگەڵ خاوەن کارو پرۆژە و وەبەرھێنەران و بازرگانانی سلێمانی کە راشکاوانە گلەیی و گازندەکانیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی و بڕیاریدا چارەسەری سەرجەم کێشەکانیان بکات و ھەمو ئەوانەشی ھۆکاربون لە پەکخستنی بازاڕی سلێمانی و وەستانی پرۆژەکان رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر بگیرێتە بەر و رووبەڕووی دادگە بکرێنەوە".
س.ر

بیروڕا