گشتی

هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره‌
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌ژنۆی شكاوه‌ و دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره‌ و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2022و زاهیر جه‌لال، هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری گۆرانی و نواندن به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌م له‌سه‌ر قادرمه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆم ئه‌ژنۆیه‌كم شكاوه‌ و له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتووم و چاره‌سه‌ری پزیشكیم بۆ ده‌كرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"رووداوه‌كه‌ رۆژی 16ی ته‌مووزی 2022 روویداو به‌ سه‌ختی له‌سه‌ر قادرمه‌كان به‌ربوومه‌وه‌ و و زیان به‌ر جه‌سته‌م كه‌وت".

هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال له‌ دایكبووی ساڵی 1961ه‌و له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020یش به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر چاودێری پزیشكدابوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان