کوردستانی
پێشەوا هەورامانی: هەر پەرلەمانتارێک دژی سیاسەتی پارتی بێت متمانەی لێوەردەگرینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له په‌رله‌مانتارانی دیكه ده‌كات ئه‌گه‌ر دژی سیاسه‌ته‌كانی پارتی بوه‌ستنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه "هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان دژی هێڵی سووری پارتی بوه‌ستێت و سنوور ببه‌زێنێت یاخود دژی هه‌ندێك پره‌نسیبی سیاسی ئه‌و حزبه بێت ئاسایییه له په‌رله‌مان متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "پارتی تاوه‌كو ئێستا له‌زۆر بابه‌تدا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی خۆی به‌كارنه‌هێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بكردایه كێشه‌ی گه‌وره له كوردستان دروستده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی له‌به‌رچاو ناگیرێت".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا به ده‌نگی 57 ئه‌ندامی په‌رله‌مان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا.
س.ر

بیروڕا