کوردستانی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لێدوانی دژ به‌یه‌كده‌ده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لێدوانێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 رایگه‌یاند "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ویستێكی بۆ ده‌ستكاریكردن یاخود گۆڕینی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نییه و هیچ داوایه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "سه‌باره‌ت به‌و یاسایه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی 22ی حوزەیرانی 2022 بە به‌بڕیاری ژمارە (157) و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی راسپاردووە بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان".
باسی له‌وه‌شكردووه "سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە دوای دوو مانگ و نیو لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچوواندنی رێنماییەکان دەربڕی".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، دوێنێ شه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2022 رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ده‌ستكاریی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بكات".
س.ر

بیروڕا