کوردستانی

خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی پیشبینی دەکات لە رۆژی سێشەممەوە خێرایی با لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیادبکات، ئاماژە بەوەشدەکات خۆڵبارین دروستدەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینیدەکەین لە رۆژی دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان دەست بە چالاکی بکات و بەپێی ناوچەکان جیاوازی هەیە, لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با لە 40 کیلۆمەتر بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها لە ناوچە دەشتاییەکان خێرایی با 30 کیلۆمەتر بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت بەپێی کات و شوێن ئەگەری گۆڕانکاری هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەو با بەهێزە کە ناوچەکە دەگرێتەوە پێشبینیدەکەین لە سبەی شەوەوە خۆڵبارینێکی لاواز بۆ مامناوەند بگاتە ناوچەکانمان، خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عیراق دەستپێدەکات و بەپێی کات زۆربەی ناوچەکان دەیگرێتەوە و خۆڵبارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە ".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan