کوردستانی
سەرۆکی باندە لەشفرۆشییەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن دادگەی ئینقلابی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرۆکی باندە لەشفرۆشییەکانی هەولێر و هاوەڵێکی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
رێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 لەلایەن دادگەی ئینقلابی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەدان بۆ زەهرا سدیقی تەمەن 34 ساڵ و ئیلهام چوبداری تەمەن 24 ساڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی لەسەر زەوی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، زەهرا بەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرۆکی باندێکی گەورەی هەناردەکردنی کچانی ئێرانی بووە بۆ شاری هەولێر بۆ لەشفرۆشی، هەروەها زەهرا هاوڕەگەزخواز بووە.
زاهرا و هاوڕێکانی لە مانگی شەشی ئەمساڵ لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران، هەر ئەو کات وا بڵاوکرایەوە کە زەهرا سەدان کچی ئێران رەوانەی شارەکانی هەولێر و سلێمانی کردووە.
س.ر

بیروڕا