کوردستانی
قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سلێمانی: گه‌ر به میزاج كارده‌كه‌ن بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان پێی راگه‌یاندوون پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا كاره‌كانی ته‌واوی پرۆژه‌كان ته‌واوبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2022 به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری پێداوین به‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 55 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كاره ئیدارییه‌كانیان بۆ ته‌واوبكرێت و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكیش پابه‌ند نه‌بێت له‌كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان قوباد تاڵه‌بانی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وتووه "ئه‌وه‌ی به میزاج كارده‌كات بڕواته‌وه ماڵه‌وه و له كه‌سیشتان قبوڵناكه‌م پاره و سه‌رانه له به‌ڵێنده‌ره‌كان وه‌ربگرن و پێویستیشه ده‌وامتان به رێكی و له‌كاتی خۆیدا بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی رۆتیناتی زۆره‌وه كاری فه‌رمانگه‌كان به سستی ده‌ڕۆیشت و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكیش به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابوون.
س.ر

بیروڕا