کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: زیاتر لە 50 پرۆژە لە سلێمانی دەکەوێتە کار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای سلێمانی، داوایکردووە لەماوەیەکی دیاریکراودا 55 پرۆژەی وەبەرهێنەران بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و جەختیکردەوە لەوەی هەر بەڕێوەبەرێک کارەکەی پێنەکرێت دەست لەکاربکێشێتەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە چواری ئەیلولی 2022 بەڕێوەچوو، دوای ئەوە هات کە قوباد تاڵەبانی لە رۆژی 26ی حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ وەبەرهێنەرانی سلێمانی کۆبووەوە و تیایدا وەبەرهێنەران رەخنە و گلەییان هەبوو لە چۆنییەتی هەڵسوکەوت و مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی.
جێگری سەرۆک وەزیران نیگەرانی خۆی دەربڕی لە سستی بەڕێوەچوونی کاروباری وەبەرهێنەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی و رایگەیاند هاوڵاتییان خۆیان بە دەست کۆمەڵێک کێشە و قەیرانەوە دەناڵێنن، بۆیە مایەی قبوڵکردن نییە بارگرانی سەرشانی هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران زیاتر بکەن. وتیشی ئەو بەڕێوەبەرەی خەمساردی لەکارەکانی دەکات بابچێتەوە ماڵەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە رێگە نادرێت جوڵەی بازرگانی لە سلێمانی لەوە زیاتر لاواز بکرێت و وەبەرهێنەران ناچاربکرێن سەرمایەکانی خۆیان ببەنە دەرەوە، چونکە بەمە زیانی گەورە بەر سلێمانی کەوتووە و دانیشتوانی شارەکە بە هەزاران هەلی کاریان لە کیس چووە. باسی لەوەشکرد کاتێک پرۆژەی وەبەرهێنەرێک دێتە بەردەستتان، ئێوە وەک وەرقەیەکی سادە سەیری دەکەن، کەچی ژیان و قوتی سەدان کەس بەو وەرقە سادەوە گرێدراوە و لەوانەیە تەنها بەهۆی کەمتەرخەمی بەڕێوەبەرێکەوە سەدان هەلی کار لە کیس بچێت.
جێگری سەرۆک وەزیران هۆشداریدایە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی کە چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکات و راشکاوانە رایگەیاند لێرە بە دواوە هیچ جۆرە خەمساردی و کەمتەرخەمییەک لەهیچ بەڕێوەبەر و بەرپرسێک قبوڵ ناکات، تیمێکی چاودێری پێکهێناوە و خۆی سەرپەرشتی تیمەکە دەکات.
قوباد تاڵەبانی داواشی لێکردن هەر لە دوای کۆبوونەوەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان وەک یەک تیم کاربکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی تەواو لەناو خۆیاندا دروست بکەن تاکو لەماوەی کەمتر لەمانگێک سەرجەم پڕۆژەکان بکەونە کار.
جەختیشی کردەوە خۆی راستەوخۆ ئاگاداری پرۆژەکان دەبێت و لەهیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت سەرانە و بەرتیل وەربگرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری تەواوی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربڕی بۆ ئەوەی بەپێی یاسا هەموو دەسەڵاتەکانی خۆیان بەکاربهێنن بۆ کارئاسانیکردن و راییکردنی کاروباری وەبەرهێنەران و هاوڵاتییان و راشیگەیاند بۆ هەر کارێکی باش کە خزمەت بە هاوڵاتییان بکات بە تەواوی توانایەوە پشتیوانیان دەبێت و رووبەڕووی هەر کەسێکیش دەبێتەوە کە بۆ کاری نایاسایی فشاربخاتەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکان و دەستوەردان لە کارەکانیاندا بکەن.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دا کە بۆ ئەم پرۆژانەی لەبەرەستی بەڕێوەبەرایەتییەکاندان، هیچ وەبەرهێنەرێک نابێت خۆی فەرمانگە بە فەرمانگە بگەڕێت تا کارەکانی جێبەجێ ببێت، بەڵکو دەبێت بەڕێوەبەرایەتییەکان خۆیان میکانیزمێک بدۆزنەوە و ئەگەر پێویستی کرد فەرمانبەرەکانیان رابسپێرن تا بە دوای جێبەجێکردنی کاری وەبەرهێنەران لە فەرمانگەکانی دیکە بکەون.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر پێویستی رێکخستنەوەی دەوام لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی و ئاماژەی بەوەدا کە رۆژانە گلەیی و رەخنەی هاوڵاتیانی پێدەگات و ئاگادارە کە هاوڵاتیان لە مامەڵەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان رازی نین. لەمبارەیەشەوە رایگەیاند پێویستە بە زووترین کات بەڕێوەبەرایەتییەکان پێداچوونەوەیەک بە چۆنییەتی راپەڕاندانی کاروباری هاوڵاتییاندا بکەنەوە کە زۆرترین ئاسانکاری تێدابێت.
جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد ئەگەر بەڕێوەبەرێک یان فەرمانبەرێک ناتوانێت دڵسۆزانە کاری هاوڵاتیان جێبەجێ بکات و پابەندبێت بە کاتی دەوامەکەیەوە، با خۆی دەست لەکاربکێشێتەوە، چونکە خەڵکی دڵسۆزی دیکە هەیە لە جێی ئەوان خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
ر. ئ

بیروڕا