کوردستانی
هەپەگە کوژرانی 21 سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هەپەگە لە ژمارەیەک چالاکی جیادا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک لە باشووری کوردستان "21 سەربازی تورکیا کوژراون، سەرەڕای ئەوەش هێلیکۆپتەرێک خراوەتەخوارەوە و سەنگەرێکیش تێک شکێندراوە".

لە راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەدا هاتووە "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە رۆژانی یەک تا سێی ئەم مانگە، 18 چالاکییان دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و خواکوکی باشووری کوردستان ئەنجامداوە".
لە راگەیەنداراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا 21 سەربازی تورک کوژراون و هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی و سەنگەرێکیش تێکشکێندراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "سوپای تورکیا 10 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی و چەکی کیمیایی، 98 جار بە هێلیکۆپتەر و 19 جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بۆ تۆپ و هاوەن، ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا