کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزیری نەوتی عیراق بڕیاریداوە پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی بگاتە پارێزگای سلێمانی، ئەو بەشە بەنزینەی حکومەتی ناوەند بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکردبوو دوای گفتوگۆمان لەگەل وەزیری نەوت، بڕەکەی زیادکرا و بڕیار وایە لەم مانگەدا بگاتە پارێزگای سلێمانی.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە چواری ئەیلولی 2022 بە مەودا میدیای رایگەیاند، سەردانی د. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵمان کرد و بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی بەشە نەوت و بەنزینی سلێمانی کۆبووینەوە، بەدرێژایی ئەم چـەند مانگە چەندین جار دیدارمان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەکیلەکانی وەزیر کردووە، تاوەکو گەیشتن بەم دەرئەنجامە:
- لەسەر داواکاریەکی ئێمە وەزیری نـەوت بڕیاریدا بەشە نـەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات بڕەکـەی لە 15 ملیۆن لیتر زیاتربێت و پێش هاتنی وەرزی سەرما بگاتە سلێمانی و دابەشبکرێت.
- هەر لە دیدارەکـە بە دواداچونم کرد بۆ داواکاریەکی پێشووترمان لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی کە پێشتر وەزیر رەزامەندی لەسەر دابوو، بەڵێــنی دا کە بەشی زیادکراوی بانزین لە جۆری (نۆرماڵ) بە کوالێتی و نرخی پارێزگاکانی دیکەی عیراق لە هەفتەی داهاتووە راستەوخۆ رادەستی پارێزگایی سلێمانی دەکرێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی "لەم باردۆخە سیاسیە خراپ وناجێگیرەی عێراق خەمی گەورەمان زستانی ساردی ماڵ بە ماڵی پارێزگای سلێمانییە، بۆیە هەر دەرگایەک پێویست بکات لێی دەدین بۆ گەڕاندنەوەی ئەم مافە بۆ خەڵکی."

ر. ئ
بیروڕا