کوردستانی

چەمچەماڵ؛ دوو کەس بە بڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ؛ دوو کەس بە بڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران، کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک 100 دۆلاری ساختەیان پێبووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی کەمامەڵە بەدراوی ساختەوە دەکەن لە بازاڕدا بەکاریدێنن، لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری وردوو، پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارێک بەناوی (س. ھ. م ) لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بڕێک لە دراوی ساختەی پێبوە لە جۆری  (100) دۆلاری ئەمەریکی پاش پشکنینی ماڵەکەی بڕێکی دیکەی دۆلاری ئەمەریکی ساختە دەستیبەسەردا گیرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ف. ع. ح ) بەهەمان تۆمەت لە چەمچەماڵ دەستگیرکرا، لەکاتی لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلی تۆمەتبار (س. ھ. م ) چەندین وێنە، ڤیدۆ و مەسجی تێدایە کەباس لە ئاڵوگۆڕی دراوی ساختە و مامەڵەکردن بەچەکەوە دەکات.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan