کوردستانی

تارا رەسوڵ لەسەر ئەم حزبە خۆی كاندید دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تارا رەسوڵ لەسەر ئەم حزبە خۆی كاندید دەكات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

هونەرمەندی تارا رەسوڵ لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم كاندیدكردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا هونەرمەندی دیاری کورد تارا رەسوڵ رایگەیاند "خۆم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید كاندیدكردووە كە گەورەترین پارتی سویدە و ژمارەكەشم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان 18یە".

باسی لەوەشکرد "ئەو لەلایەن پارتەکەیەوە داوای لێکراوە خۆی کاندیدبکات"، وتیشی "سوید هیچ جیاوازییەک ناکات لەنێوان سویدییەکی رەسەن یان کەسێک کە وەک پەنابەر چووەتە ئەو وڵاتە، و هەلی یەکسان بۆ هەر سویدییەک دەڕەخسێت بەشداری کارا بکات لە پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەدا".

ئەو هونەرمەندە لەڕێگەی مەودا میدیاوە دوای لە ئەو کوردانە دەکات کە دانیشتووی ستۆکهۆڵمن دەنگی پێبدەن، تاوەکو سەرکەوتوبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید لە دادگەی ستۆكهۆڵم وەك سیاسەتمەدار كاردەكەم و دەمەوێت لەڕێگەی شارەوانییەكانەوە خزمەتی زیاتر بكەم".

ئاشکراشیکرد "بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەڵێنم پێدراوە بۆ هەڵبژاردنی هەرێمەكانیش كاندیدبكرێم و كۆتا رۆژ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەمساڵ لە ستۆكهۆڵم 11ی ئەم مانگەیە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە".




ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan