کوردستانی

حکومەتی هەرێم لەم قەرزە خۆشدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لەم قەرزە خۆشدەبێت
مەودا میدیا-

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەینێت، وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی باجی کۆمپانیاکان دەرکردووە و تەنھا باجی یەک ساڵ لەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لە کارکردن وەستاون و ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ەوە بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکراوە لە قەرزی باج، تەنھا باجی یەک ساڵیان لێوەردەگرێت.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەکەی رۆژیسێی ئەیلول، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، داوایان لێکراوە ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداربکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە کارکردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بە مەبەستی پاکتاو کردن تەنھا باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگرێت.

هەر لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەکە تاکو 20ی ئەیلولی 2022 کاری پێدەکرێت و درێژناکرێتەوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan