کوردستانی

تۆمەتبارانی بریندارکردنی هاوڵاتییەک خۆیان رادەستی پۆلیس کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارانی بریندارکردنی هاوڵاتییەک خۆیان رادەستی پۆلیس کرد
مەودا  میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی و لەسەر دۆسیەی برینداركردنی هاوڵاتییەك، چوار تۆمەتبار خۆیان رادەستی ھێزەکانی پۆلیس كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی 30 لەسەر 31ی 8ی 2022، لە نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی چوار تۆمەتبار هێرشیانكردە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كرد، دواتر تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتن.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەر ئەو شەوە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بۆ شوێنی رووداوەکە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.

سەرەنجام و لە رۆژی 3-9-2022 لە ژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان رادەستی پۆلیسی سلێمانی كرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405-31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan