کوردستانی

هەرێم کەمال ئاغا راستییەکە بۆ مەودا میدیا ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم کەمال ئاغا راستییەکە بۆ مەودا میدیا ئاشکرادەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رەتیکردەوە، کورسییەکەی لە پەرلەمانی عیراق لە بەرژەوەندی کاندیدێکی پارتی لەدەستدابێت و رایگەیاند، ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە دوورە لە راستییەوە.   
  
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە گوایە دادگەى فیدڕاڵى بڕیاریداوە لە بازنەى سێى پارێزگاى هەولێر کورسی پەرلەمانتارى لە هەرێم کەمال ئاغا، پەرلەمانتارى یەکێتى وەربگرێتەوە و لە جێگەى ئەو لەیلا ئەکرەم کاندیدى پارتى شوێنەکەى بگریتەوە.  
  
لەوبارەیەوە هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند  "ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە سەبارەت بە سكاڵاكەمان لەكاتی هەڵبژاردن، كە گوایە ئێمە سكاڵاکەمان دۆڕاندووە، ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە، چونكە لە بەرواری 4ی 7ی 2022 دادگەیی فیدراڵی  و دەستەی دادوەری سەر بە كۆمیسۆن دوا بڕیاری خۆی دا كە ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانە و نە رەتدەكرێتەوە".   
 
سەرۆکی فراکسیۆینی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند "ئەو هەواڵەی كە  بەشێك لە راگەیاندنەكان بڵاویانکردووتەوە بۆ جەواشەكردن و گەرم كردنی بازاری میدیای خۆیانە".

 ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan